ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پاشه‌كه‌وتی مووچه تاووتوێ ده‌كات
وێستگه نیوز -
بڕیاره ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی په‌نجاو دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات و مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراو و قه‌رزی سندوقی نیشته‌جێكردن تاووتوێ بكات.
به‌پێی نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كه ئیمزای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی سكرتێری ئه‌نجومه‌ن كراوه، داواكراوه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كاتژمێر 10ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 2019/2/12 له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی په‌نجاو دووهه‌مین كۆبوونه‌وه.
به‌پێی نووسراوه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا چوار ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، كه یه‌كێكیان ده‌نگدانه له‌سه‌ر جێگیركردنی (حسێن محمود ئیبراهیم) قائیمقامی رانیه به‌وه‌كاله‌ت بۆ قائیمقامی رانیه به هه‌میشه‌یی
ته‌وه‌ری دووه‌میش ده‌نگدانه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ساڵی 2015ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پێشنیاره بۆ دیاریكردنی بڕی پاشه‌كه‌وتكراوی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و ته‌وه‌ری چواره‌میش بریتیی ده‌بێت له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هاووڵاتیان سه‌باره‌ت به قه‌رزی سندوقی نیشته‌جێكردن.
PM:11:45:10/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت