وه‌زیری ناوخۆی توركیا: رێگه به ئه‌نجامدانی رێپێوان بۆ ئاپۆ ناده‌ین
وه‌زیری ناوخۆی توركیا
وێستگه نیوز -
وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند كه له به‌شێكی پارێزگاكان په‌رله‌مانتارانی ھه‌ده‌په به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی "ئاپۆ" له ئیمرالی رێپێوان ده‌كه‌ن، "ئه‌گه‌ر رێگه‌مان به رێپێوانتان دا ئه‌وه ئێمه پیاو نین".
سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا، له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له شاری ئه‌نقه‌ره، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه "ئینشائه‌ڵڵا ئۆتۆمبێڵ و فڕۆكه‌ی خۆمان دروست ده‌كه‌ین. ئه‌وه بزانن كه ئه‌مڕۆ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانمان له ئیسرائیل و ئه‌مریكا ناكڕین، به‌ڵكو ئه‌ندازیاره‌كانی ئێمه دروستی ده‌كه‌ن".
سوله‌یمان سۆیلۆ وتی: "به ئێمه‌یان گوت 'ناتوانن بچنه ناو عه‌فرینه‌وه'، چووین جا چی ئه‌مریكا یان ئه‌ورووپا بیڵێت. به ئێمه‌یان گوت 'له باكووری عیراق ده‌وڵه‌ت داده‌نرێت'".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا باسی له‌وه‌شكرد كه "یه‌ك ساڵ و نیو پێش ئێستا ریفراندۆم كرا، ویستیان له باكووری عیراقه‌وه تا عه‌فرین ھێڵێك رابكێشن. ویستیان په‌یوه‌ندی توركیا له‌گه‌ڵ گشت جوگرافیای باشوور بپچڕێنن. ویستیان ئێمه به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م شوێنانه له لایه‌ن په‌كه‌كه قایل بین، به‌ڵام بشمرین ناهێڵین".
وتیشی: "ئێستاش گوایه له به‌شێكی پارێزگاكان په‌رله‌مانتارانی ھه‌ده‌په كه باڵی سیاسی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌یه، به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی "ئاپۆ" له ئیمرالی رێپێوان بكه‌ن. منیش گوتم، ئه‌گه‌ر رێگه‌مان به رێپێوانتان دا ئه‌وه ئێمه پیاو نین".
PM:10:55:10/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت