هادی عامری: هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌وه ترسنۆكترن بتوانن به شاره‌كانی عیراقدا بسوڕێنه‌وه
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه كه باس له بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق ده‌كه‌ن.
له وتارێكدا كه له پارێزگای دیاله پێشكه‌شیكرد، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح و رێكخراوی چه‌كداریی به‌در كه گروپێكی چه‌كداری شیعه‌مه‌زهه‌به، رایگه‌یاند: هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌وه ترسنۆكترن بتوانن به شاره‌كانی عیراقدا بسوڕێنه‌وه، ئه‌وه‌شی له‌وباره‌یه‌وه ده‌وترێت، ته‌نها درۆ و پڕوپاگه‌نده‌یه".
عامری جه‌ختیكردوه‌وه و وتی: "رێگه به‌بونی هیچ هێزێكی وشكانی و بنكه‌یه‌یكی ئاسمانیی ئه‌مریكا ناده‌ین و په‌رله‌مان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات".
وتیشی" لاریمان نییه راوێژكاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ مه‌شق و راهێنان بمێننه‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نها حكومه‌تی عیراق ده‌توانێـ بڕیاری له‌سه‌ر بدات".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح رایگه‌یاند كه پشتیوانی له پرۆشه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنیزمی ئیسرائیل ده‌كات و هه‌موو ئه‌وا كه‌سانه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه كه خۆیان راده‌ستی ئیسرائیل كردوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه به‌وه‌فا ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه و پارێزگاریش له سه‌روه‌ریی نیشتمانی ده‌كات و رێگه به‌كه‌س نادات ده‌ست بۆ سه‌روه‌ریی عیراق به‌رێت.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی شه‌ممه 9ی شوباتی 2019 چه‌ندین كاروانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا بینراون كه هاتونه‌ته پارێزگای ئه‌نبار، به‌دوریشی نه‌زانیووه ئه‌و كاروانه سه‌ربازییانه له سوریاوه هاتبێتنه خاكی عیراقه‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاشكرایكرد كه كاروانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ئۆتۆمبیلی جۆری هه‌مه‌ر و تۆپ و زرێپۆشیان پێبووه و له‌سه‌ر ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگری گه‌وره دانرابوون.
وتیشی كاروانه سه‌ربازییه‌كان به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ربازیی عین ئه‌لئه‌سه‌د رۆیشتون كه هێزی سه‌ربازیی ئه‌مرییكای تێدا جێگیره.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 3ی شوباتی 2019، له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی Face the Nation له كه‌ناڵی سی بی ئێس، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان له عیراق بۆ چاودێریكردنی ئێران ده‌مێننه‌وه.
تره‌مپ وتی: "هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌توانم بیكه‌م، چاودێریكردنه..بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی باش و گرانبه‌هامان له عیراق هه‌یه، ئه‌وه بۆ چاودێریكردنی دۆخه‌كه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باشتره و له كشانه‌وه‌ش باشتره".
راشیگه‌یاند: "زۆر كه‌س له‌مه تێناگه‌ن.. به‌ڵی ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وام بین له چاودێریكردن، ئه‌گه‌ر كێشه رووبدات یان یه‌كێك بیه‌وێت چه‌كی ئه‌تۆم یان هه‌ر شتێكی دیكه به‌رهه‌م بهێنن، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكه‌ن ئێمه پێی ده‌زانین."
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی زۆری له هاتنی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق ده‌گرت و ده‌یوت "ئه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌مریكایه له مێژوودا".
PM:10:37:10/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت