عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه خۆی بۆ ویلایه‌تی پێنجه‌می سه‌رۆكایه‌تی جەزائیر كاندید ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌ره‌ڕای تێكچوونی باری ته‌ندروستی و ناڕه‌زایی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا، عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه سه‌رۆكی جه‌زائیر رایگه‌یاند كه خۆی بۆ ویلایه‌تی پێنجه‌می سه‌رۆكایه‌تی كه بڕیاره نیسانی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، كاندید ده‌كاته‌وه.
ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی جه‌زائیر هه‌وڵی كاندیدكردنه‌وه‌ی عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ی ته‌مه‌ن 81 ساڵی بۆ پۆستی سه‌رۆكی جه‌زائیر بڵاوكرده‌وه كه له ساڵی 1999دا له‌و پۆسته‌دایه.
عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه سه‌رۆكی جه‌زائیر له راگه‌یه‌ندراوی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی به‌ڵێنی دا كه "كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی گشتگیر" رێكبخات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه "سیاسی و ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له وڵات‌دا" و پێشنیاری "ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ده‌ستوور"ی كرد دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ ویلایه‌تی پێنجه‌م.
له ئێستادا سه‌رۆكی جه‌زائیر به كورسی جموجوڵ ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی له 2013دا تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بوو، به ده‌گمه‌ن له میدیاكانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و تا ئه‌مڕۆ هیچ لێدوانێكی سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردندا نه‌داوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا حزبی به‌ره‌ی رزگاریخوازی نیشتمانی كه خاوه‌نی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانه له په‌رله‌مانی جه‌زائیر رایگه‌یاند كه پشتیوانی كاندیدكردنه‌وه‌ی بوته‌فلیقه بۆ پۆستی سه‌رۆك ده‌كات.
ئه‌حمه‌د ئه‌ویه‌حیا وه‌زیری یه‌كه‌م كه حزبه‌كه‌ی "گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی دیموكراتی" پشتگیری كاندیدكردنه‌وه‌ی بوته‌فلیقه ده‌كات وتی: "نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رۆك رێگری له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانی ناكات".
لیوای خانه‌نشین عه‌لی غه‌دیری ته‌مه‌ن 64 ساڵ یه‌كه‌م كه‌س بوو دوای دیاریكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی جه‌زائیر كاندید كرد.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی جه‌زائیر كه نیسانی رابردوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت حزبی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئاشتی كه پاشخانێكی ئیسلامی هه‌یه، به كاندیده‌كه‌ی عه‌بدولڕه‌زاق مقری سه‌رۆكی حزب به‌شداری ده‌كات.
عه‌بدولڕه‌زاق مقری وتی: "تێكچوونی ته‌ندروستی بوته‌فلیقه رێگانادات ئه‌ركه‌كانی له سه‌رۆكایه‌تی وڵات جێبه‌جێ بكات".
لای خۆیه‌وه حزبی به‌ره‌ی هێزه سۆسیالیسته‌كان رایگه‌یاند كه به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ناكات و داوایكرد ده‌نگده‌ران به شێوه‌یه‌كی "كاریگه‌ر و كارا و ئاشتییانه" بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
سه‌رچاوه: BBC
PM:08:34:10/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت