پێده‌چێت سعودیه‌ دیارییه‌كه‌ی‌ بۆ عیراق بگۆڕێت

‌وه‌زیری‌ وه‌رزش و لاوانی‌ عیراق له‌گه‌ڵ‌ باڵیۆزی‌ سعودیه‌ له‌ به‌غدا

وێستگه‌ نیوز –
حكومه‌تی‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودیه‌ رایگه‌یاند كه‌ ره‌نگه‌ دیارییه‌كه‌ی‌ بۆ عیراق كه‌ یاریگایه‌كی‌ وه‌رزشی‌ بوو بگۆڕێت بۆ شارێكی‌ وه‌رزشی‌ ته‌واو.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی‌ شوباتی‌ 2019 به‌ ئاماده‌بوونی‌ لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ دروستكردنی‌ یاریگایه‌ك بۆ عیراق، عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لشممه‌ری‌ باڵیۆزی‌ سعودیه‌ له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌حمه‌د ریاز وه‌زیری‌ وه‌رزش و لاوانی‌ عیراق كۆبۆوه‌.

له‌ دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ك عه‌بدولڕه‌حمان حه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ دروستكردنی‌ یاریگایه‌ك بۆ عیراق وتی‌: "لیژنه‌كه‌مان تاووتوێی‌ گۆڕینی‌ یاریگاكه‌ بۆ شارێكی‌ وه‌رزشی‌ ته‌واو ده‌كه‌ین".

وتیشی‌: "له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ عیراق هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانمان بۆ دروستكردنی‌ یاریگاكه‌ ده‌ست پێكردووه‌".

پێشتر شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای‌ سعودیه‌ یاریگایه‌كی‌ وه‌رزشی‌ وه‌ك دیاری‌ پێشكه‌شی‌ حكومه‌تی‌ عیراق كرد.

سه‌رچاوه‌: RT


PM:06:45:10/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو