روانگه‌ی سوریا: هێزه‌كانی توركیا 419 هاوڵاتی مه‌ده‌نیی سوریان كوشتوه
سەر سنوری تورکیا و سوریا
وێستگه نیوزـ
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی به‌هاری عه‌ره‌بی له سوریا، هێزه‌كانی توركیا 419 هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی سوریان كوشتوه.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به باوه‌ڕپێكراو وه‌سفیكردوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ته‌نها له چه‌ند رۆژی رابردودا، 12 هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی سوریا له‌سه‌ر سنور دیارنه‌ماون كه ویستویانه بپه‌ڕنه‌وه بۆ توركیا.
روانگه‌كه ئاشكرایكردوه كه ئه‌و 12 كه‌سه كه‌شوهه‌وای ته‌ماویی ناوچه‌كه‌یان قۆستوه‌ته‌وه بۆ چونه ناو خاكی توركیا، به‌ڵام به‌بی ئه‌وه‌ی جه‌ندرمه‌كان ده‌ستگیریان بكه‌ن، ئه‌و كه‌سانه بێسه‌روشوێن بوون و گیانلده‌ستدانی دوانیشیان پشتڕاستكراوه‌ته‌وه و تائێستاش چاره‌نوسی ئه‌ونی دیكه نادیاره.
ئاشكراشیكردوه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی سوریا له ساڵی 2011، نزیكه‌ی 419 هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی سوری به گولـله‌ی هێزه‌كانی توركیا كوژراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 75یان منداڵن و 38یان ئافره‌تن.
PM:06:33:10/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت