به‌رهه‌م ساڵح: پێویسته میدیا به وتاری نیشتیمانی په‌ره به کلتوری لێبوردەیی بدات
سەرۆک کۆماری عیراق و د.عەلی خویلدی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری عیراق جه‌ختیكرده‌وه له گرنگیی فه‌راهه‌مكردنی ئازادی بۆ كاری میدیایی و به‌پێویستی زانی كه کەناڵەکانی راگەیاندن خاوەن وتارێکی نیشتیمانیانەی پیشەییانە بێت.
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 10ی شوباتی 2019، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا د. بەرهەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازیی کرد له د.عه‌لی خویلدی، سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكاری دەستەی راگەیاندن و گه‌یاندن و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌میندارانی ده‌زگاكه.
له دیداره‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح جەختیکردەوە لە گرنگی دەستەبەرکردنی ئازادی کاری میدیایی بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بابەتیانە و پیشەییانە کارەکەیان ئەنجام بده‌ن، جەختیشی لە بڵاوکردنەوەی چەمکەکانی دیموکراسی و بەهێزکردنی لە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕین كرده‌وه بەپێی کۆمەڵێک پێوەر و پێودانگی بنیادنەرانە.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق، به‌رهه‌م ساڵح، بە گرنگی زانیوه کەناڵەکانی راگەیاندن خاوەن وتارێکی نیشتیمانیانەی پیشەییانە بێت بۆ چەسپاندنی کلتوری لێبوردەیی لە نێوان هاوڵاتیانی عیراق و روبەڕوبوونەوەی ئەو راگەیاندنەی کە دەیانه‌وێت توندوتیژی بره‌و پێبده‌ن.
هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا سه‌رۆك كۆمار رۆڵی راگەیاندنی نیشتمانی بەرز نزخاند لە روبەڕوبوونەوەی ئه‌و بیر و هزره تەکفیریەی کە گروپی تیرۆرستی داعش بڵاویاندەکردەوە، شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش سه‌رکه‌وتنی هێزە عیراقیهکانی به‌سه‌ر رێكخراوه‌ی تێروریستییهكاندا دهگواستهوە.
له‌به‌رامبه‌ریشدا شاندی میوان کار و چالاکی دەستەکەیان بۆ سه‌رۆك كۆمار رونکرده‌وه و باسیان لە رۆڵی دهزگاكهیانکرد لە دامەزراندنی وتارێکی میدیای بەپێی ئەو رێسا‌و یاساییانەی کە کاری دامەزراوەكهیان و بنەماکانی رێکخستنی کاری پەیوەندی و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی رێکدەخەن، هەوڵەکانی سەرۆک کۆماریشیان بەرزنرخاندوه بۆ بەدواداچوون و پشتیوانیکردنی کاری راگەیاندن و گه‌یاندن.
PM:05:10:10/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت