كۆمپانیای ئاسیاسێڵ هاوڵاتیان له‌مه‌ترسییه‌ك ئاگادار ده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ هاوڵاتیان لە مەترسی بەكارهێنانی ئامێرەكانی تەشویش ئاگادار دەكاتەوە كه‌ زیان به‌ ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت و داوایان لێده‌كات لێی دوور بكه‌ونه‌وه‌.


كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە رێگەی كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانییەوە كە لە بەغدا و لەسەر داوای كۆمسیۆنی راگەیاند و گەیاندن سازدرا، داوای لە هاوڵاتیان كرد كە خۆیان بەدووربگرن لە بەكارهێنانی ئامێرەكانی تەشویش و ئەو ئامێرانەی گوایە تۆڕی مۆبایل بەهێزدەكەن لەبەرئەوەی كە زیانی زۆر گەورە بە تەندروستی هاوڵاتیان دەگەیەنێت كاریگەری نەرێنی لەسەر كوالیتی تۆڕەكانی مۆبایل دادەنێت.

ئاسیاسێڵ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هەروەها كۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندن داوایكرد كە رێكاری توند بگیرێتەبەر بۆ سنووردانان بۆ هاوردەكردنی ئەو جۆرە ئامێرانە وكڕین وفرۆش پێیانەوە لە بازاڕەكانی عیراقدا.

ده‌شڵێت: "كۆمسیۆنی ناوبراو راشیگەیاند كە چەندین لەو ئامێرانە دەستیانبەسەرداگیراوە لەبەرئەوەی پابەندی پێوەرە نێودەوڵەتییەكانی سیستمەكانی پەیوەندی نین ومەترسی زۆر گەورە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ دروستدەكەن لەبەرئەوەی ئەو ئامێرانە هەڵدەسن بە گەورەكردنی سیگناڵەكان وكاریگەری خراپیان هەیە لەسەر ئامێری تەكنیكی و پزیشكی لە چەشنی ئامێری رێكخەری لێدانی دڵ و ئامێرگەلێكی تر كە بە ترپە یان سیگناڵی بێسیم كاردەكەن".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "لای خۆیەوە كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، بە هاوكاری لەگەڵ كۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندن هەستا بە كارێكی هاوبەش كە ئەویش ئەنجامدانی ڕووپێوێكی مەیدانی بوو بۆ دیاریكردنی ئەو شوێنانەی تەشویشیان لێیە و ئامادەكردنی راپۆرتی تەكنیكی تێروتەسەل لەوبارەیەوە لە پێناو دانانی سنوورێك بۆ كڕین و فرۆشتن وبەكارهێنانی ئەم ئامێرانە".

هــ. ر


PM:01:31:10/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 6848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو