‌هێزێکی سەربازی ئەمریکی لە باشووری ئەنبار جێگیرکرا

وێستگە نیوز-

هێزێکی سەربازی ئەمریکی لە باشووری پارێزگای ئەنبار و لەنێوان سنوری عێراق و سوریا جێگیرکران و هێزەکەش چەکی قورسیان پێیە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بە پشتبەستن بە زانیاریەکانی چەند سەرچاویەکی ئەمنیی، بڵاویکردووەتەوە هیزێکی زۆری سەربازیی ئەمریکی گەیشتوونەتە ناوچەی تەنەفی باشووری پارێزگای ئەبار.

ئەو سەچاوە ئەمنییە بە ئاژانسەکەی وتووە "ئەو ھێزە پشتیوانییەی ئەمریکا، پێشتر لە بنکەی عەین ئەسەدەوە رەوانەی ناوچەی تەنەف رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار سنووری عێراق لەگەڵ سووریا کرابوو".

ئاژانسەکە بڵاویشیکردووەتەوە "ھێزە پشتیوانییەکەی ئەمریکا لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی جۆری ھەمەر و تۆپخانە و چەکی قورس پێکھاتووە و لەئێستادا لە ناوچەی تەنەف ٤٩٠ کیلۆمەتر رۆژئاوای شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار جێگیرکراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە ئامانجی جێگیرکردنی ئەو هێزە سەربازییە پاراستنی سنووری عێراق لەگەڵ سووریایە، ئەو ھێزە پشتیوانیەی ئەمریکا رەوانەی ناوچەی تەنەف کرابوون، بە تایبەتیش کە لەئێستادا ئۆپەراسیۆن بۆسەر دوایین پێگەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دیوی سووریا بەڕێوەدەچێت.


AM:10:37:10/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت