تره‌مپ به‌ره‌و نه‌خۆشخانه به‌ڕێكه‌وت
وێنە..ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی رید-ی سه‌ربازی له‌واشنتن به‌ڕێكه‌وت بۆئه‌وه‌ی یه‌كه‌م پشكنینی دوای یه‌ك ساڵ له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام بدات، به‌وته‌ی پزیشكیش ته‌ندروستیی سه‌رۆكی ئه‌مریكا"نایابه".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه ئێستا ته‌مه‌نی 72 ساڵه كحول ناخواته‌وه و جگه‌ره‌ش ناكێشێت، به‌ڵام كۆكاكۆلا لایت زۆر ده‌خواته‌وه و له‌فه و خواردنی خێراش زۆر ده‌خوات.
رۆنی جاكسۆن، پزیشكی كۆشكی سپی دۆناڵد تره‌مپ-ی به پیاوێكی "ته‌ندروست نایاب" وه‌سفكرد و هیچ نه‌خۆشییه‌كی ئه‌وتۆی نییه، پكشنینه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به ساڵێك دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
پزیشكه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: تا كۆتایی ولایه‌ته‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت ولایه‌تی نوێش ئه‌گه‌ر دووباره هه‌ڵبژێردرێته‌وه، تره‌مپ هه‌ر به‌و ته‌ندروستییه باشه ده‌مێنێته‌وه.
به‌و ئه‌نجامه‌ش نیگه‌رانیی پزیشكه سه‌ربازییه‌كان سه‌باره‌ت به ته‌ندروستیی سه‌رۆكی وڵات ره‌ویوه‌ته‌وه كه هه‌میشه به‌رامبه‌ر سه‌رۆكه‌كان هه‌یانه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا پابه‌ند نییه به‌وه‌ی ده‌بێت پشكنینی پزیشكی ئه‌نجام بدات و دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، به‌ڵام ئه‌وكاره له‌نێو سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا بوه‌ته نه‌ریت.
تاكه خاڵی نه‌رێنی له راپۆرتی پشكنینه پزیشكییه‌كه‌ی تره‌مپ وه‌ك 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه ئاگای له كێشی بێت كه 108 كیلۆگرامه و ده‌بێت وه‌رزش بكات.
PM:07:49:09/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 5380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت