پسپۆڕان پێشبینی بۆ گه‌رمای پێنج ساڵی داهاتوو ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
پسپۆڕانی رێكخراوی كه‌شناسیی جیهان پێشبینیان كردوه 5 ساڵی داهاتوو له ساڵی رابردوو گه‌رمتر بێت، دەیەی 2014 بۆ 2023ش بە 10 گەرمترین 150 ساڵی رابردوو هەژمار دەکەن.
زیاترله یه‌ك ده‌سته و ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی له توێژینه‌وه‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ساڵی 2018 یه‌كێك بووه له ساڵه گه‌رمه‌كان، هاوكات پسپۆڕانی كه‌شناسیی به‌ریتانیا پێشبینیان كردوه كه 5 ساڵی داهاتوو له ساڵی 2018 گه‌رمتر بێت.
به‌وته‌ی پسپۆڕان پله‌ی گه‌رمای 5 ساڵی داهاتوو به‌راورد به نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی 19 یه‌ك پله زیاتر ده‌بێت و ره‌نگه ئاستی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له جیهاندا بۆ 1.5یش به‌رز ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیداره.
پرۆفیسۆر ئاده‌م سكیف به تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی راگه‌یاندوه: له ئێستاوه تا ساڵی 2023 پله‌ی گه‌رمای جیهان به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه ئه‌و ده‌یه‌یه‌ی كه له ساڵی 2014ه‌وه ده‌ستپێكردوه ببێته 10 گه‌رمترین ساڵی جیهان كه له ماوه‌ی 150 ساڵی رابردوودا به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
له 6ی شوباتی 2019، ئاژانسی ئاسمانیی ناسا ساڵی رابردوی به چواره‌م گه‌مترین ساڵی مێژوو هه‌ژماركرد، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا زانایان چه‌ندین جار هۆشدارییان له‌وه داوه كه ره‌نگه گه‌رمبوی زه‌وی، ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی مرۆڤ بكاته هه‌ساره‌ی زوهره، بۆیه داوایانكردوه سنورێك بۆ ده‌ردانی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن بۆ به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی دابنرێت تا كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی روو نه‌دات.
PM:05:38:09/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت