ماوه‌ی 13 هه‌فته‌یه هێله‌ك زه‌رده‌كانی فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان و داوا ده‌كه‌ن پۆلیس توندوتژی نه‌بێت به‌رامبه‌ریان، له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیشیاندا چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی شوباتی 2019، هێله‌ك زه‌رده‌كان له ناوه‌ڕاستی پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كۆبونه‌وه و به‌هۆی به‌كارهێنانی توندتیژی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، خۆپیشانده‌ران داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كرد.
به‌پێی میدیا جیهانییه‌كان له پێكدادانی ئه‌مڕۆی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیسی فه‌ره‌نسا چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون.
جوڵانه‌وه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كان، جوڵانه‌وه‌یه‌كی فه‌ره‌نسییه بۆ ده‌ربڕینی ناڕازی و یه‌كه‌مجار له مانگی ئایاری 2018 سه‌ری هه‌ڵدا، دواتر هێزی ئه‌م جوڵانه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018 بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر زیادكردنی باج له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی گردبونه‌وه و خۆپیشاندان زیادی كرد و تائێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
PM:03:57:09/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1032
جار خوێنراوه‌ته‌وه