تورکیا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێز بۆ سەر سنورەکانی سوریا

‌ئەرشیف

وێستگە نیوز-

تورکیا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێز بۆ سەر سنورەکانی سوریا و شەوی ڕابردووش کاروانێکی تری سوپا ڕەوانەی سەر سنورەکان کرا.


میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە شەوی ڕابردوو کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکیا ڕەوانەی سەر سنورەکان کراوە و گەیشتووەتە شوێنی دەستنیشانکراوی خۆی.

ئاماژە بەوەشکراوە کاروانە سەربازیەکە پێکهاتووە لە چەندین ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری سەربازی و چەند تیمێکی کۆماندۆی سوپای تورکیا.

ئەو کاروانە سەربازییەی سوپای تورکیا بە مەبەستی جێگرکردنیان لە یەکە سەربازییەکانی سەر سنووری سووریا، بەرەو سنووری ئۆنجوپنار بەڕێکەوتن.

نزیکەی مانگێکە بەردەوام سوپای تورکیا هێزەکەی لە سەر سنور زیاتر دەکات و چەندین یەکەی سوپا بە چەکی جۆراوجۆرەوە لەسەر سنوری سوریا جێگیرکراون.


AM:09:51:09/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو