وه‌زاره‌تی دەره‌وه‌ی عیراق ناوی قوربانییه‌ عیراقیه‌كانی روداوه‌كه‌ی میسری بڵاوكرده‌وه‌

‌یەکێک لە بریندارەکان

وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ناوی ئه‌و هاوڵاتییه‌ عیراقییانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ روداوێكی هاتوچۆدا له‌ ناوچه‌ی شه‌ره‌م ئه‌لشه‌یخ له‌ میسر گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و برینداربوون.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی شوباتی 2019، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عیراقه‌وه‌ له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر رایگه‌یاند كه‌ 2 هاوڵاتیی عیراقی له‌ روداوی پێكدادانی دوو پاسص له‌سه‌ر رێگه‌ی شه‌ره‌م ئه‌لشه‌یخ له‌ میسر گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و 9ی دیكه‌ش برینداربوون.

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ قاهیره‌ به‌ فه‌رمانی محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌نزیكه‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی چاودێریی باری ته‌ندروستیی برینداره‌كان ده‌كات.

له‌سه‌ر رێگه‌ی شه‌ره‌م ئه‌لشه‌یخ له‌ناوچه‌ی سینا-ی میسر دوو پاس به‌یه‌كیاندا دا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك زۆر گیانیانله‌ده‌ستدا و برینداربوون، زۆربه‌ی قوربانییه‌كانیش میسری و عیراقین.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ عیراقییه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لتور له‌ میسر گیانی له‌ده‌ستداوه‌ منداڵێكه‌ به‌ناوی (وه‌ساب وه‌هاب ئه‌حمه‌د) و برینداره‌كانی هه‌مان نه‌خۆشخانه‌ ئه‌مانه‌ن:

1- سجی‌ علوان عبد

2- رزان سیف حازم

3- فضیله جواد كرمش

4- وهاب محمد احمد

5- رنا ماجد راشد

له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌ره‌م ئه‌لشه‌یخ هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی عیراقی به‌ناوی (ِشه‌یما عه‌بد سایر) گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و برینداره‌كانی هه‌مان نه‌خۆشخانه‌ش ئه‌مانه‌ن:

1- زهرا‌و علی‌ فیصل السهیل

2- علی فیصل دحام السهیل

3- شمس فیصل دحام السهیل

4- احمد فیصل دحام السهیل


PM:10:19:08/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت