وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ژماره‌ی كوژراوانی له‌ عیراق و سوریا ئاشكراكرد

‌وێنە..گێتی

وێستگه‌ نیوزـ

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2003ەوە  تائێستا، زیاتر له 36 هه‌زار و 500 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ له‌ عێراق و سووریا كوژرا و برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا له‌ ئامارێكدا بڵاویکردووەتەوە: "لە ساڵی 2003 تا ئێستا 4 ھەزار و 384 سەرباز لە عیراق كوژراون و 32 ھەزار و 180ی دیكەش برینداربوون".

سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌ گیانییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه‌: "لە ساڵی 2015‌ه‌وه‌ تائێستا، 6 سەربازی ئه‌مریكی كوژراون و 28ی دیكەش برینداربوون".

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو، 7 ھەزار سەربازی وڵاته‌كه‌ی لە عیراق و ئەفغانستان كوژراون.

ئەمریکا نیازی هەیە سوپاکەی لە عیراق بهێڵێتەوە، بەڵام لە سوریا و ئەفغانستان دەیانکشێنێتەوە و تائێستاش وادەی کشانەوەی هێزەکانی لەو دوو وڵاتە ئاشکرا نەکردووە.




AM:09:29:08/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت