داوا له سوریا دهكرێت مافی ئهو منداڵانه بدات كه وهك پهنابهر لهژێردهستی ئۆپۆزسیۆندا دهژین
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
لیژنەی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگهیاند هەزاران منداڵی سوریا روبەڕوی کوشتن و ئەشکەنجەدان و دوورخستنەو لە خانهوادهكانیان بونهتهوه و داواشی لە دیمهشق کرد مافی تەواوی منداڵانی پەنابەرانی سوریا بدات كه لهژێر دهستی ئۆپۆزسیۆنی ئهو وڵاتهدا ژیاون.
لیژنهكهی سهربهنەتەوە یەکگرتووەکان داوای له حكومهتی سوریا كرد هەموو ئەو منداڵانەی کە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندا دەژین و وەک پەنابەر دەگەڕێنەوە، دەبێت بەڵگەنامەی فەرمیان پێبدرێت و بەتەواوەتی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و خوێندن و کۆمەڵایەتیان بۆ دابین بكرێت.
لیژنەکە ئاماژەشی بەوەدا زۆرێک لە خێزانەکان بەهۆی جەنگەوە نەیانتوانیوە ڕۆژی لەدایکبونی منداڵەکان تۆمار بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا سزای دارایی دراون بەهۆی ئەوەوە کە دواکەوتوون لە تۆمارکردن.
ئەندامێکی لیژنەکە بە ناوی خۆرخی کاردۆنا وتی " لیژنەکە زۆر نیگەرانە سەبارەت بەو منداڵانەی کە تۆمار نەکراون، بەتایبەتی پەنابەران یاخود ئەو کەسانەی کە لە ناوچە گەمارۆدراوەکاندا دەژین و قورسە دهست بیانگاتێ."
هاوكات یاسر کلزی، بهرپرسیكی دیكهی لیژنەکە وتی تۆمارکردنی لە دایکبووان کێشەیەکی گەورە بوو لە کاتی جەنگدا، بەڵام ئێستا بنکەیەکی یەکگرتووە بنیاد دەنرێت بۆ ناسنامەی مەدەنی.
لیژنەکە ئاماژەی بە کوژرانی هەزاران منداڵ لە هێرشەکاندا كردوه و وتویهتی: منداڵان روبەڕوی کوشتن و ئەشکەنجەدان بوونەتەوە و هەندێکیان بە نایاسایی کراون بە چەکدار یاخود دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر
AM:08:41:08/02/2019
ئهم بابهته 1332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت