بۆ جگه‌ره‌یه‌ك منداڵه‌كه‌ی به‌جێهێشت
وێستگه نیوز –
له شاری كلیفلاندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باوكێك منداڵه شیره‌خۆره‌كه‌ی بۆ كێشانی جگه‌ره‌یه‌ك له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا به‌جێهێشت.
به‌گوێره‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه، له وێستگه‌یه‌كی شاری كلیفلاندی ئه‌مریكا باوكه‌كه له‌گه‌ڵ منداڵه شیره‌خۆره‌كه‌ی سه‌رده‌كه‌وێته‌سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێك و منداڵه‌كه‌ی ده‌خاته‌سه‌ر كورسییه‌ك.
دواتر باوكه‌كه له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه داده‌به‌زێت بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌یه‌ك بكێشێت و تا ده‌گه‌ڕێته‌وه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌ڕێده‌كه‌وێت و باوكه‌كه فریای ناكه‌وێت.
دواتر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وێستگه‌كه و منداڵه‌كه‌ش راده‌ستی باوكی ده‌كرێته‌وه.
به‌رپرسانی وێستگه‌كه رایانگه‌یاند كه له‌و رووداوه‌دا هیچ زیانێك به منداڵه شیره‌خۆره‌كه نه‌كه‌وتووه.
PM:07:20:07/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت