نرخی تمه‌ن له‌كاتی داخستنی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی شوباتی‌ 2019، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوون.

ره‌وه‌ز ئامانج له‌ نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ كه‌ له‌كاتی داخستنی بازاڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، 1 ملیۆن و 140 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

وتیشی: "هه‌رله‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ حه‌واڵه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیۆن و 187 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی بووه‌ و 100 هه‌زار تمه‌نیش به‌رامبه‌ر 10 هه‌زار و 550  دیناری عیراقی بوو".

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕدا نرخی‌ 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی‌ به‌رامبه‌ر به‌ 10 هه‌زار و 750 دینار بوو.



PM:05:27:07/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 4908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت