پارێزگای سەلاحەدین..هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق 11 چه‌كداری داعشیان کوشت


وێستگه‌ نیوزـ

ناوه‌ندی میدیایی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای سه‌لاحه‌دین، هێزە ئەمنییەکان 11 چه‌كداری داعشیان كوشتووه‌.

عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی ناوه‌ندی میدیایی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین له‌ ناوچه‌ی سینیه‌-ی پارێزگاكه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

راشیگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا هێزێكی سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سه‌لاحه‌دین ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش تونیلێكی داعشیان بۆردومان كردوه‌.

به‌وته‌ی عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، له‌ بۆردومانه‌كه‌دا 8 چه‌كداری داعش كوژراون و هێزه‌كانی پۆلیسیش راوه‌دووی سیانی دیكه‌یان ناوه‌ و كوشتویانه‌.

وتیشی: له‌ حه‌شارگه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كی سوك و مۆبایل و موه‌لیده‌یه‌كی كاره‌بایی و بڕێك خۆراكدا گیراوه‌.


PM:10:26:06/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت