فالح فه‌یاز: عیراق له‌ سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران زیانی به‌رده‌كه‌وێت

‌ فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، زیان به‌ عیراق ده‌گه‌یه‌نێن.

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی روسیاتوده‌ی، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عیراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ناتوانرێت عیراق له‌ ئاكامه‌كانی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران جیابكرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌وه‌ عیراقیش به‌شێك له‌ سزاكه‌ی به‌رده‌كه‌وێت.

به‌وته‌ی فه‌یاز، ناوچه‌كه‌ پێویسته‌ به‌ هاوكێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی سه‌قامگیرییه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه‌ی تیایدا ده‌ژی، ئه‌وه‌ش سه‌لمێنراوه‌ كه‌ په‌نابردن بۆ قه‌یران و توندوتیژی شكستی هێناوه‌، دۆخیی ئه‌منیی عیراقیش بۆ ناوچه‌كه‌ به‌گشتی گرنگه‌ و سه‌رهه‌ڵدانی داعشیش گه‌لی عیراقی به‌گه‌ڕخست و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ش كرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی وتیشی: ناوچه‌كه‌ به‌گشتی به‌ده‌ست ناسه‌قامگیری و دروستكردنی كێشه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، گه‌شبینیی خۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌به‌رده‌م هاوكێشه‌یه‌كی رێكخراودایه‌ كه‌ دواجار سودی بۆ هه‌مووان ده‌بێت.


PM:09:46:05/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو