دایك و باوكی ده‌داته دادگا
رافائیل ساموئێل
وێستگه نیوزـ
له‌هه‌نگاوێكی نامۆدا كه ره‌نگه هه‌ندێك توشی شۆك بكات، گه‌نجێكی هندستانی بڕیاریدا دایك و باوكی بداته دادگا، تۆمه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه گه‌نجه‌كه ده‌ڵێت: "به‌خواستی خۆم نه‌هاتومه‌ته دنیاوه، ئه‌وان بۆ خۆشیی خۆیان منیان بووه".
له‌چوارچێوه‌ی جوڵانه‌وه‌یه‌كی دژبه له‌دایكبونی منداڵ، گه‌نجێكی هندی به‌ناوی رافائیل ساموئێل كه ته‌مه‌نی 27 ساڵه، له لاپه‌ره‌ی تایه‌تیی خۆی له فه‌یسبوك دژایه‌تیی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌بێت رێگری له له‌دایكبونی منداڵ بكرێت، له‌دایكبونی هه‌ر منداڵێكیش به "فڕاندن و كۆیلایه‌تی" ده‌زانێت.
ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت كه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ دایك و باوكی باشه، به‌ڵام وای ده‌بینێت كه ژیانكردن به به‌ری منداڵێكدا "خۆپه‌رستی و دوو ڕووییه"، ده‌شڵێت: "ده‌مه‌وێ هه‌موو منداڵێكی هندی ئاگاار بكه‌مه‌وه كه ئه‌وان هیچ قه‌رزاری دایك و باوكیان نین".
گه‌نجه‌كه ده‌ڵێت: "من دایك و باوكم خۆشده‌وێ، به‌ڵام ئه‌وان بۆ خۆشیی تایبه‌تی خۆیان منیان هێناوه‌ته دنیاوه، من ژیانم زۆر زۆر خۆش بوو به‌جۆرێك كه پێشبینی ناكرێت، به‌ڵام نازانم بۆچی ده‌بێت بونه‌وه‌رێكی دیكه ناچار بكه‌م به‌رگه‌ی كۆمیدیای قوتابخانه بگرێ و به‌داوی دۆزینه‌وه‌ی ئیش و كاردا رابكات، به‌تایبه‌ت كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌ڵبژێرن كه نه‌یانه‌وێت بێنه دنیاوه".
رافائیل به گه‌نجه‌كانی هندستان ده‌ڵێت: "ده‌بێت خه‌ڵكی هندستان ئه‌وه بزانن كه بژارده‌ی منداڵ نه‌خستنه‌وه‌ش هه‌یه، ده‌شبێت پرسیار له دایك و باوكیان بكه‌ن بۆچی بڕیاریانداوه بیانهێننه دنیاوه".
PM:10:24:04/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت