بوك و زاوا دوای چەند خولەکێک جیابوونه‌وه
وێستگه نیوز –
له وڵاتی كوه‌یت سه‌یرترنی حاڵه‌تی جیابوونه‌وه روویدا و دوای چه‌ند خوله‌كێك له ماره‌كردنیان، بوكێ داوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد.
رۆژنامه‌ی "دیوان ئه‌لكوه‌یت" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه دوای ته‌واوبوونی رێوڕه‌سمی ماره‌كردنیان، بوك و زاوایه‌كی كوه‌یتی له دادگا چوونه ده‌ره‌وه، به‌ڵام بوكێ هه‌ڵه‌نگاوت و خه‌ریك بوو بكه‌وێته سه‌رزه‌وی.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "زاوا له بری ئه‌وه‌ی هاوكاری بوكێ بكات تووشی شۆك بوو و پێی وت (گه‌مژه)".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بوكێ ئه‌وه‌ی بیست تووڕه بوو و گه‌ڕایه‌وه ناو دادگا و داوای له دادوه‌ره‌كه كرد گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرێتییان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و سووربوو له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌كه.
ئه‌م رووداوه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه و زۆربه‌یان سه‌رسوڕمانی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵسووكه‌وتی زاوا و كاردانه‌وه‌ی بوكێ ده‌ربڕی.
سه‌رچاوه: lahamag
PM:08:46:04/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 7880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت