خۆی نه‌گرت و كه‌وته سه‌ما
وێستگه نیوزـ
هه‌وادارانی ئه‌لیسا واراهاتوون كه ئه‌و خانمه ته‌نها گۆرانی‌یان بۆ بڵێت، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌لیسا پێوه‌ره‌كانی شكاند و له ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌یدا له دوبه‌ی له‌به‌رچاوی ئاماده‌بووان كه‌وته سه‌ما كردن.
رۆژی هه‌ینی رابردوو ئه‌لیسا له گوندی جیهانی له دوبه‌ی شه‌وه ئاهه‌نگێكی سازكرد و نزیكه‌ی 120 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بوون.
ئه‌لیسا چه‌ند گۆرانییه‌كی خۆی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد، ئه‌و خانمه هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان به‌ڵكو له‌سه‌ر سته‌یج كه‌وته سه‌ما كردن، دواتریش گرته‌ی ڤیدیۆیی كاتی سه‌ماكردنه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ری نوسیوه: "نه‌متوانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واداره زۆره دان به‌خۆمدا بگرم و سه‌ما نه‌كه‌م، ئه‌م ئاهه‌نگه‌م بیرناچێته‌وه".
له‌دوای توشبونی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و دوركه‌وتنه‌وه‌ی له ئاهه‌نگه‌كان له مانگی شوباتی 2018ه‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م ئاهه‌نگه كه ئه‌لیسا سازی بكات.
PM:10:56:03/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 7764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت