جانیوه‌ریی وشكیان تێپه‌ڕاند
وێستگه نیوزـ
Dry January، مانگی خۆگرتنه‌وه له خواردنه‌وه كحولییه‌كان و پاراستنی ته‌ندروستییه له به‌ریتانیا و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئه‌و خۆپاراستنه كۆتایی هات، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه گه‌نجانی ئه‌و وڵاته بێ گوێدانه كه‌شوهه‌وای سارد و بەو سەرماوسۆڵەیە به جلی ته‌نك و نمیچه‌ڕوته‌وه رویان له مه‌یخانه‌كان كرده‌وه.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیا وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه بۆ ئاهه‌نگگێڕان له شاره‌كانی لیدز و نیوكاسل-ی به‌ریتانیا رویان له مه‌یخانه و سه‌رشه‌قامه‌كان بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش كردوه.
سایته‌كه نوسیوته‌ی كه گه‌نجه‌كان په‌رۆشبوون بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌و شه‌وه‌دا و زۆربه‌یان چێژیان له چونه‌ده‌ره‌وه‌یان وه‌رگرتوه، هه‌ندێكیشیان بینراون كه ئه‌وه‌نده‌یان خواردوه‌ته‌وه، رشاونه‌ته‌وه و هه‌ندێكی دیكه‌ش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان توشی ده‌مه‌قاڵه بوون.
Dry January، هه‌ڵمه‌تێكی ته‌ندروستیی گشتییه و به‌تایبه‌ت له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ڵمه‌ته‌كه هانی هاوڵاتیان ده‌دات له مانگی كانونی دووه‌م خۆیان له خواردنه‌وه‌ی كحول به‌دوور بگرن و هاندانێكیشه بۆئه‌وه‌ی دواتر واز له خواردنه‌وه بهێنن تا ته‌ندروستییان پارێزراو بێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌ستپێكراوه به‌دیاریكراوی له ساڵی 2013، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵمه‌ته‌كه له فینلاندییه‌كان وه‌رگیراوه كه له ساڵی 1942 حكومه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی به‌ناوی Sober January وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگ ده‌ستپێكرد.
له مانگی كانونی دووه‌می 2014 زیاترله 17 هه‌زار به‌یتانی به‌پیر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه چون و له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا كحولیان نه‌خواره‌وه، دواتر زانكۆی سوسێكس توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند كه دوای شه‌ش مانگ له ده‌ستپێكرنه‌وه به خواردنه‌وه‌ی كحولییه‌كان 74%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و مانگه‌دا خۆیان له كحول گرتبوه‌وه، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خواردنه‌وه و ته‌نها 4%یان وازیان له خواردنه‌وه هێنابوو.
PM:09:34:02/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 38292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت