لاسایی به‌رهه‌م ساڵح و نێچیرڤان بارزانی ده‌كاته‌وه‌

‌وێنە-ئەرشیف

وێستگه‌ نیوزـ

گه‌نجێك به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان لاسایی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری كوردستان و عیراق و میدیاكار و هونه‌رمه‌ندانی كرده‌وه‌ له‌نێوانیاندا سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌ڤین ژن و ژیان له‌ كه‌ناڵی نێت تی ڤی، گه‌نجه‌كه‌ به‌ناوی زانا سه‌ره‌تا به‌ لاساییكردنه‌وه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ستپێكرد و بوه‌مایه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بوانی به‌رنامه‌كه‌.

دواتر گه‌نجه‌كه‌ لاسایی میدیاكارێكی كرده‌وه‌ و دواتر هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار، پاشان لاسایی كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی به‌ناوی د. عوسمان كرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا، گه‌نجه‌كه‌ لاسایی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرده‌وه‌ و پێش ئه‌داكردنه‌كه‌شی گه‌نجه‌كه‌ خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: یه‌كه‌م كه‌سایه‌تیش كه‌ لاسایی كردبێته‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی بووه‌.



PM:09:56:31/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 26132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو