گرانترین میوه‌ی جیهانه
وێستگه نیوز –
له ناوه‌ندێكی بازرگانی شارۆچكه‌یه‌كی ئینده‌نوزیا ده‌ستكرا به فرۆشتنی جۆرێكی ده‌گمه‌نی میوه‌ی "دوریان Durian" كه به‌بۆنه ناخۆشه‌كه‌ی ناسراوه و هه‌ر دانه‌یه‌كی به هه‌زار دۆلار فرۆشرا كه سێ هێنده‌ی مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه.
له دوورگه‌ی جاوه‌ی رۆژئاوای ئینده‌نوزیا فرۆشگایه‌ك چوار دانه میوه‌ی "دوریان"ی نمایش كرد كه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا خه‌ڵكێكی زۆر حه‌زیان لێیه‌تی به نرخی 14 ملیۆن روپێ (نزیكه‌ی 1000 دۆلار) بۆ هه‌ر دانه‌یه‌ك.
هۆكاری گرانی نرخی ئه‌و جۆره میوه‌یه ئه‌وه‌یه كه جۆرێكی ده‌گمه‌نی میوهكهیه و جیاوازه و هه‌ر سێ ساڵ جارێك 20 دانه‌ی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
له جیاتی كڕینی ئه‌و میوه گرانبه‌هایه، زۆر كه‌س په‌نایان برده‌به‌ر وێنه‌گرتنی سێڵفی له‌گه‌ڵیدا و به‌وهۆیه‌وه فرۆشگاكه قه‌ره‌باڵغ بوو و خه‌ڵكی سه‌ره‌یان بۆ گرتنی وێنه‌یه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ گرانترین میوه‌ی جیهاندا گرت.
هه‌رچه‌نده بۆنه‌كه‌ی ناخۆشه، به‌ڵام دوریان تامێكی تایبه‌تی نزیك له كه‌ره‌ی فولی سودانی هه‌یه و دوریانی ئینده‌نوزی جیاوازه له هینی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تری و شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "كوكونتس جاكرتا" ی ئینده‌نوزی تا ئێستا فرۆشگاكه دوو دانه له‌و میوه‌ی فرۆشتووه و دووانیان هێشتا نه‌فرۆشراون.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:08:43:30/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت