بنێشێتێك و په‌رداخێك تاوانبارێكی ئاشكرا كرد
وێستگه نیوز -
دوای 26 ساڵ، بنێشێتێك و په‌رداخێكی ئاوخواردنه‌وه په‌رده‌ی له‌سه‌ر رووی تاوانبارێك هه‌ڵدایه‌وه كه ده‌ستدرێژی كردبووه سه‌ر مامۆستایه‌كی ئافره‌ت و كوشتبووی.
له‌ساڵی 1992دا دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر مامۆستایه‌كی ئافره‌ت له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا و دواتر كوشتنی، رای گشتی ئه‌مریكای به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكرد و به‌درێژایی چه‌ند ساڵێك دۆسیه‌كه بێ ئه‌نجام بوو، تا ئه‌وكاته‌ی شاره‌زایان توانییان نهێنییه‌كه ئاشكرابكه‌ن و له‌ڕێگه‌ی په‌رداخێكی ئاوخواردنه‌وه و بنێشتێكه‌وه تاوانباره‌كه بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن.
له 21ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1992دا له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیای ئه‌مریكا ته‌رمی كریستی میراك له ژووری دانیشتنی ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه كه ده‌ستدرێژی سێكسی كرابووه سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه درابوو، دواتر خنكێندرابوو.
خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كه به‌درێژایی 26 ساڵ له هه‌وڵدابوون تاوانباره‌كه بدۆزنه‌وه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بوو و تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی هیچ كه‌سێكیش نه‌كرا.
له‌كاتی روودانی تاوانه‌كه‌دا لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان نه‌یانتوانی سوود له‌و (دی ئێن ئه‌ی)ه بدۆزنه‌وه كه له شوێنی رووداوه‌كه‌دا ده‌ستیانكه‌وت تا تاوانباره‌كه ئاشكرا بكه‌ن، چونكه ئه‌وكات وه‌ك ئێستا كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتوو نه‌بوو.
له هه‌وڵێكدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباره‌كه، نموونه‌ی ئه‌و (دی ئێن ئه‌ی)ه‌ی له شوێنی تاوانه‌كه‌دا دۆزرایه‌وه، له ساڵی 2018دا ره‌وانه‌ی تاقیگه كرا، به‌هۆی ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتووی تایبه‌ت به زانستی جینات و بۆماوه‌ییه‌وه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه له رووی ره‌نگی قژ و پێست و چاوه‌وه ئاشكرا كرا.
دوای تۆماركردنی زانیارییه‌كان له بنكه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌راوردكردنی "جینات"، ده‌ركه‌وت كه ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه سه‌ر به خانه‌واده‌یه‌كی دیاریكراوه و دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر توانرا كه‌سێكی گومان‌لێكراو ده‌ستنیشان بكرێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه كه‌سێكه به‌ناوی ریمۆنت رۆ كه ئێستا ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵه و له كاتی خۆیدا رێكخه‌ری ئاهه‌نگه‌كان بووه.
بۆیه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان به‌نهێنی ده‌ستیانكرد به چاودێریكردنی ریمۆنت له‌وكاته‌ی ئاهه‌نگێكی چالاكی قوتابخانه‌ی رێكخست و توانییان بنێشتێكی ده‌می و په‌رداخێكی ئاوخواردنه‌وه‌یان ده‌ست بكه‌وێت، پاشان ناردیان بۆ تاقیگه بۆ پشكنینی (دی ئێن ئه‌ی).
ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ریانخست، كه ریمۆنت رۆ ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه بووه و دوای ده‌ستگیركردنی و رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی به ئه‌نجامی پشكنینه‌كان، تاوانبار دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا و دوای 26 ساڵ داوای لێبووردنی له خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كه كرد.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:05:50:30/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت