باس له كاتی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ده‌كات
سارە و ساهیر
وێستگه نیوزـ
كازم ساهیر، گۆرانیبێژی گه‌وره‌ی عیراق هه‌ندێك له نهێنیی ژیانی سۆزداریی خۆی ئاشكراكرد و وتی: به‌رده‌وام له خۆشه‌ویستیدا ده‌ژی، ته‌نانه‌ت له‌كاتی نه‌بونی خۆشه‌ویستێكیشدا
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ترندنج كه له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی بی بی سی په‌خش ده‌كرێت، كازم ساهیر وتی: "كێشه‌كه‌م ئه‌وه‌یه دڵم لاوازه، ئه‌وه‌ش وای لێكردبوم به‌رده‌وام له خه‌یاڵی خۆمدا له چیرۆكی خۆشه‌ویستیدا بژیم، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه كه زیاتر ئالوده‌ی موزیك بم و كاری گه‌وره بكه‌م".
هه‌ر سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی ساهیر وتی: "تائێستا نازانم نهێنیی كه‌وتنه‌ناو خۆشه‌ویستی چییه، ئه‌گه‌ر بمزانیایه ئه‌وا ده‌مێك بوو ده‌چومه ناو ئه‌و ئه‌زمونه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌كاتی چونه‌ناو كه‌ژاوه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی به‌ناوی ساره، ساهیر وتی كه هێشتا كاتی زه‌ماوه‌ندی دیاری نه‌كردووه و هه‌ركات دیارلایی بكات هه‌وادارانی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه.
له مانگی ئازاری 2018 كازم ساعیر له‌میانی ئاهه‌نگێكدا له واشنتن-ی پایته‌ختی ئه‌مریكا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا چوه‌ته ژیانی هاوسه‌ری و ته‌نها ئه‌ڵقه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی گۆڕیوه‌ته‌وه و نه‌یگواستوه‌ته‌وه.
PM:04:46:30/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 15660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت