زۆرترینی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی سه‌رنشین له فڕۆكه‌دا له‌بیری ده‌چێت
وێنە-گێتی
وێستگه نیوزـ
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به گه‌شتوگوزار لیستێكیان بۆ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه بڵاوكرده‌وه كه سه‌رنشینانی فڕۆكه له‌كاتی دابه‌زینیان له فڕۆكه‌خانه له‌بیریان ده‌چێت.
ماڵپه‌ڕی Aviasalesی تایبه‌ت به گه‌شتوگوزار لیسته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای راپرسییه‌ك ریزبه‌ند كردوه و ئاشكرایكردوه كه گه‌شتیاران به پله‌ی یه‌ك له‌كاتی دابه‌زینینا له فڕۆكه، ده‌ستكێشه‌كانیان بیر ده‌چێت، به پله‌ی دووه‌میش مۆبایله‌كانیان.
به‌پێی راپرسییه‌كه گه‌شتیاران به‌پله‌ی سێیه‌م هێدفۆنه‌كانیان له‌بیرده‌چێت و ئه‌وه‌ش كه زیاتر سه‌رنجی كارمه‌ندانی فڕۆكه‌ی راكێشاوه، له‌بیرچونی چانتای پڕله گۆره‌وی و كورسیی منداڵانه له‌لایه‌ن سه‌رنشینانی فڕۆكه‌وه.
PM:10:15:28/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت