كچه خوێندكارێكی كۆلێژی پزیشكیی ئۆکرانیا له‌سه‌رما ره‌قبوه‌وه
ئێرینا دڤۆریستكا
وێستگه نیوزـ
كچه خوێندكارێكی كۆلێژی پزیشكی له ئۆكرانیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی كرێی پاسه‌كه بدات، شۆفێری پاسه‌كه له به‌ره‌به‌یاندا ناچاری كرد له پاسه‌كه دابه‌زێت، ئه‌ویش به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌وه ره‌ق بووه‌وه.
ئێرینا دڤۆریستكا، كچه خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵی كۆلێژی پزشكیی ئۆكرانیایه و به‌ڕێگاوه بوو سه‌ردانی دایكه نه‌خۆشه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئۆلیڤیسك له باكوری وڵاته‌كه‌ی بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی
thesunی به‌ریتانیا كچه‌كه به پاس رۆیشتوه به‌ره‌و شوێنی دیاریكراو، كاتێك هاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرێی پاسه‌كه بدات كه ته‌نها 25 هێرڤینا-ی ئۆكرانی (68 سه‌نتی ئه‌مریكی - کەمیر لە 1 دۆلار) بوو، شۆفێركه به‌ناوی ئۆلیگ زیلنسیكی، له كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یاندا ئه‌و كچه داماوه‌ی ناچاركرد له‌شوێنێكی دووره‌ده‌ست دابه‌زێت و به‌جێی هێشت.
دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه كه ئێرینا هیچ چاره‌یه‌كی نه‌بووه جگه‌له رۆیشتن به‌و تاریكی و سه‌رمایه‌دا به دارستانه‌كان، به‌ڵام رێگه‌ی ون كردوه و كه‌وتوه‌ته چاڵێكه‌وه و دواتر له‌سه‌رمادا ره‌ق بووه‌ته‌وه.
PM:10:48:27/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 15092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت