زانایان ئاشكرایده‌كه‌ن رۆژی دوایی چه‌ندی ماوه
کاتژمێری رۆژی دوایی
وێستگه نیوزـ
کاتژمێری مەترسییەکان کە بە "كاتژمێری رۆژی دوایی" ناسراوە لەلایەن زانایانەوە له هه‌مان شوێنی خۆی دانراوە و گۆڕانکارییان تێدا نەکردوە، به‌وه‌ش زاناکان ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه دوای 60 ساڵ له تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی هایدرۆجینی، هیشتا "نیوه‌شه‌وی ئه‌تۆمی" هه‌ر نزیكه و دوو خوله‌كی بۆ مەترسییە گەورەکە ماوه.
ماڵپه‌ڕی
The Bulletin of the Atomic Scientists بڵاویكرده‌وه كه زانایانی بواری ئه‌تۆمی هیچ گۆڕانكارییه‌كیان له "كاتژمێری رۆژی دوایی" نه‌كردوه و كاتژمێره‌كه‌یان هه‌رله‌سه‌ر 23:58 خوله‌ك هێشتوه‌ته‌وه و ده‌ڵێن مه‌ترسییه‌كان هێشتا نه‌ڕه‌ویونه‌ته‌وه و هه‌ر دوو خوله‌كی ماوه بۆ "نیوه‌شه‌وی ئه‌تۆمی".
راچیل برۆ‌نسن، سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ری ناوبراو رایگه‌یاندوه كه مانه‌وه‌ی كاتژمێره‌كه به‌هه‌مان شێوه‌ی مه‌ترسیداری پێشووی خۆی نیشانه‌ی سه‌قامگیری نییه، بگره هۆشدارییه‌كه بۆ سه‌ركرده‌ی سه‌رجه‌م گه‌لانی دنیا.
بڕیاری جوڵاندنی میلی "كاتژمێری رۆژی دوایی" به‌ده‌ست 15 زانایه كه سه‌رجه‌میان خاوه‌نی خه‌ڵاتن نۆبڵی ئاشتین، ئه‌وان به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڕه‌شه ئه‌تۆمییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان له‌جیهان و دۆخی دانوستانه‌كانی داماڵینی چه‌ك و رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی و دۆخی وزه‌ی ئه‌تۆم له جیهاندا، له ساڵی 2007یشه‌وه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وایان خستوه‌ته چوارچێوه‌ی مه‌ترسییه‌كانه‌وه.
دوایین جار كه گۆڕانكاری له میلی كاتژمێره‌كه‌دا كرا، ساڵی 2018 بوو، له‌و ساڵه‌دا زانایان 30 چركه میلی كاتژمێره‌كه‌یان به‌ره‌و پێش برد، هۆكاری ئه‌وه‌ش تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكور و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌كانی نێوان تره‌مپ و كیم جۆن ئون بوون.
ئێستاش كاتژمێره‌كه هه‌مان ئه‌و كاته‌یه كه ساڵی 1953 خرایه‌سه‌ر دوو خوله‌ك پێش نیوه‌شه‌و واته 11:58 خوله‌ك، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆمبێكی هایدرۆجینیی تاقیكرده‌وه.
PM:09:12:26/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 16052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت