10 ماددە لە پڕۆژەیاسای بودجەی عیراق پەسەند کرا


وێستگە نیوز-

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عیراق بۆ سالێ 2019 دەستیپێکرد، بڕیاریشە لە کۆبوونەوەکەدا متمانە بە کاندیدی دوو پۆستی وەزاری بدرێت.


ئەمشەو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەئامادەبونی 287 پەرلەمانتار دەستیپێکرد و بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە لە بڕگەی یەکەمیدا متمانەدان بە کاندیدانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و داد دەخرێنە دەنگدانەوە.

تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەتە بە دەنگدان بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019ی عیراق و دواتریش پڕۆژەکە خرایە دەنگدانەوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پەرلەمانتاران دەنگیان بە 10 ماددەی پڕۆژەیاساکە داوە کە لە بنەڕەتدا لە 52 ماددە پێکهاتووە و ماددەی دەیەم تایبەتە بە ناردنی موچەی فەرمانبەران و هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان.

پێشتر لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەی ئەنجامدا و دواین ڕەشنوسی بودجەیان ئاراستەی پەرلەمان کرد.

بەگوێرەی ئەو رەشنوسەی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە پشکی کورد لە بودجە زیادکراوە بۆ 500 ملیار دینار و دەبێت بە بێ مەرج بەغدا بەردەوامبێت لە ناردنی.


PM:08:47:23/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 5804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت