كه‌شناسیی هه‌رێم: بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له خانه‌قینی دا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له قه‌زای خانه‌قینی داوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكردوه كه كاتژمێر 6:53 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی كانونی دووه‌می 2019، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 3.8 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له قه‌زای خانه‌قینی داوه.
كه‌شناسی رایگه‌یاندوه كه بومه‌له‌رزه‌كه له دووریی 27 كیلۆمه‌تر له قه‌زای خانه‌قین به قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر روویداوه و هاوڵاتیانیش هه‌ستیان پێكردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه بومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی به‌دواوه نه‌بووه.
PM:08:20:23/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت