عەبدولمەهدی فەرمانیدا دژە تیرۆر لە کەرکوک بکشێتەوە


وێستگە نیوز-

کەناڵی سۆمەریە نیوز بڵاویکردەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی داوە هیزەکانی دژە تیرۆر لە کەرکوک بکشێنێتەوە و میدیاکانی یەکێتی ئاماژە بەوە دەکەن لیوای سەرۆکایەتی کۆمار دەچێتە شوێنەکانیان و وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماریش بێئاگایی خۆی لەو پرسە رادەگەیەنێت.


کەناڵی سۆمەریە نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنییەوە بڵاویکردووەتەوە عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە هاوکات فەرماندەی گشتی هیزە چەکدارەکانی عێراقە فەرمانی داوە هێزی دژە تیرۆر لە کەرکوک بکشێتەوە.

هاوکات کەناڵی گەلی کوردستانی زمانحاڵی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بڵاویکردووەتەوە لیوای سەرۆکایەتی کۆماری عێراق جێگەی هێزەکانی دژە تیرۆر دەگرێتەوە لە کەرکوک.

وێستگە نیوز بۆ وەرگرتنی زانیاری زایاتر لەوبارەیەوە پەیوەندی بە حەسەن جیهاد وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمارەوە کرد بەڵام ناوبراو بێئاگایی خۆی لەو ئاڵوگۆڕە خستەڕوو.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاریی هێز لە کەرکوک ڕوو دەدات.

ئەو سەرچاوەیە لەبەر هەستیاری بابەتەکە ئامادە نەبوو زانیاری زیاتر بدرکێنێت و جەختیکردەوە لە نزیکترین کاتدا ئەنجامەکەی دەبینرێت.


PM:08:05:23/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 3260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو