پشکی کورد لە بودجە زیادکرا

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگە نیوز-

دواین ڕەشنوسی بودجە ئاراستەی پەرلەمانی عێراق کرا و پشکی کورد زیادکرا بۆ ٥٠٠ ملیار دینار کە پێشتر ٣١٧ ملیار دینار بوو، حکومەتی عێراقیش پابەند کراوە کە ئەگەر هەرێم پارەی نەوتیش نەنێرێتەوە بەغدا ئەوا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بەردەوامی بە حکومەتی فیدراڵیەوە تەرخانبکرێت.


ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەماڵی محەمەد حەلبووسی کۆبوونەوە و دوا ڕەشنوسی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عێراقیان ئامادەکرد.

سەرچاوەیەکی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکە بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "پشکی کورد لە بودجەی ٢٠١٩ بۆ ٥٠٠ ملیار دینار زیادکراوە کە پێشتر مانگانە ٣١٧ ملیار بوو".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد "دوا ڕەشنووسی بودجە ئاراستەی پەرلەمان کراوە و کەمێکی تر کۆبوونەوە لەبارەی ئەو پرسەوە دەستپیدەکات".

ئەو سەرچاوە ئاگادارە ڕوونیشیکردەوە "بەگوێرەی پڕۆژەی بودجە ئەگەر هەرێم داهاتی نەوتیش ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی نەکات ئەوا بەغدا بەردەوام دەبێت لە تەرخانکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم".



PM:07:39:23/01/2019












ئه‌م بابه‌ته 6412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو