عه‌لی حه‌مه ساڵح: هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌غدا بکات باشتره
عه‌لی حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌باشی ده‌زانێت هه‌رێمی كوردستان نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا بكات، چونکە "ئه‌و نرخه‌ی سۆمۆ نه‌وتی پێده‌فرۆشێت زیاتره له‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌یفرۆشێت."
عه‌لی حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك رونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به "پشکی ھەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەران" بڵاوكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ی راده‌ستی كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق ناسراو به (سۆمۆ) بكات باشتره، پێشی وای ئه‌و كاره متمانه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان نوسیویه‌تی:" ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ته‌سلیم نه‌کرێت، نرخی فرۆشتنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له پشکی هه‌رێمی کوردستان ده‌بڕدرێت".
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی عه‌له‌ی حه‌مه ساڵح:
ده‌ستخۆشی له نوێنه‌رانی کورد له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌که‌م، ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستانیان کرد، نه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نه به‌پرسانی کورد له به‌غدا، نه حیزبه‌کان نه‌یانکرد.
-ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل ڕاده‌ستی به‌غدا بکرێت، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌و پاره‌ی چه‌ندین پرۆژه دابینکراوه، هه‌رێمی کوردستان 180 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ ده‌مێنێته‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی باشی داهاته.
-ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ته‌سلیم نه‌کرێت، نرخی فرۆشتنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له پشکی هه‌رێمی کوردستان ده‌بڕدرێت. به‌ڵام هێشتا نزیکه‌ی 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه.
هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیله‌که ڕاده‌ستی سۆمۆ بکات باشتره، چونکە:
1- ئه‌و نرخه‌ی سۆمۆ نه‌وتی پێده‌فرۆشێت زیاتره له‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌یفرۆشێت، واته: هه‌رێم خۆی 250 هه‌زار به‌رمیل به نرخێکی هه‌رزانتر ده‌فرۆشێت، به‌ڵام عێراق به نرخی سۆمۆ له به‌شه بودجه‌که‌ی هه‌رێم ده‌بڕێت، که‌نرخێکی زیاتره..
2- متمانه له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا دروستده‌کات.
تێبینی: ئه‌مه پێشنیاری لیژنه‌ی داراییه‌و نه‌بووه به یاسا.
PM:07:07:23/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت