نەتانیاهۆ به فارسی هه‌ڕه‌شه له قاسم سوله‌یمانی ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به زمانی فارسی وه‌ڵامی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت له بری ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردن بیر له‌و بنكه سه‌ربازییانه بكه‌ره‌وه كه ئێران ده‌یه‌وێت له سوریا دروستیان بكات.
بنیامین نەتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌ی دایه‌وه كه باس له‌وه ده‌كرێت، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل داویه‌تی.
بنیامین نەتانیاهۆ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "له بری ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، باشتره سوله‌یمانی به‌دواداچوون بۆ حاڵی ئه‌و بنكه ئێرانییانه بكات كه ده‌یه‌وێت له سوریا دروستیان بكات".
نەتانیاهۆ ده‌ڵێت: "تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بم، به‌رده‌وام ده‌بم له بۆردوومانكردنی ئه‌و بنكه ئێرانییانه له سوریا".
پێشتر میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه قاسم سوله‌یمانی پێیوایه كه "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا ده‌بێته هۆی شكستهێنانی نەتانیاهۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل كه بڕیاره نیسانی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌رنا به‌رده‌وام ده‌بێت له بۆردوومانكردنی خاكی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت".
سه‌رچاوه: RT
PM:06:49:23/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 9448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت