سیستانی: ده‌بێت هاوشێوه‌ی تاوانی نازییه‌كان، تاوانه‌كانی داعش دۆكیومێنت بكرێت
عه‌لی سیستانی
وێستگه نیوزـ
عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عیراق به‌پێویستی زانی وه‌ك چۆن تاوانی نازییه‌كان له جه‌نگی جیهانیی دووه‌م به دۆكیومێنت كرا، به‌وجۆره‌ش تاوانه‌كانی داعش دۆكیومێنت بكرێت.
سیستانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی كانونی دووه‌می 2019 چاوی كه‌وت به كه‌ریم خان، راوێژكاری تایبه‌ت و سه‌رۆكی تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش و كۆكردنه‌وی به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه.
سیستانی داوای له تیمه‌كه كردوه گرنگیی زیاتر به‌و تاوانه قێزه‌ونانه‌ی داعش بده‌ن كه دژبه چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی وه‌ك ئێزدییه‌كان له شنگال و مه‌سحییه‌كان له موسڵ و توركمانه‌كان له ته‌له‌عفه‌ر بده‌ن، به‌تایبه‌ت تاوانی به‌كۆیله‌كردن ژنان و كڕین و فرۆشتن و لاقه‌كردنیان.
مه‌رجه‌عی باڵای عیراق به‌پێویستیشی زانیووه ژیانی ئه‌و شایه‌تحاڵانه‌ش بپارێزرێت كه له‌گه‌ڵ تیمه‌كان كار ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و شایه‌تحاڵانه‌ی كه هێشتا داعش به‌نهێنی له ناوچه‌كانیاندا ماوه.
سیستانی داواشیكردوه بایه‌خ به ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كان بدرێـ و ئاواره‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه شوێنی خۆیان و ناوچه‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه و خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین بكرێت، وتیشی: راسته كه ئه‌وه ئه‌ركی حكومه‌تی عیراق، به‌ڵام پێویسته كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاربێت له جێبه‌جێكردنیدا.
PM:06:37:23/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت