دوو هەزار کەس لە دەستی داعش ڕزگارکران
دیمەنی ڕزگارکراوەکان
وێستگە نیوز-
شەڕڤانانی هەسەدە توانیان دوو هەزار کەسی
دانیشتووی هەجین لە دەستی داعش ڕزگار بکەن کە بەشێکی زۆریان منداڵ بوون.
میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویانکردەوە هێزه‌كانى
سوریاى دیموكرات له ناوچه‌ى سوسه‌ى هه‌جین توانیویانه له ئۆپراسیۆنێكدا دوو هه‌زار
هاوڵاتى سڤیل له‌ژێر دەستی چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش رزگاربكه‌ن.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی سەر بە پەکەکە به‌شێكى
زۆری ئەو کەسانەی ڕزگارکراون منداڵ و کەسانی بەتەمەنن و به‌شێكیشیان
بریندارن.
هاوکات ئاژانسی هاوار لە زاری محه‌مه‌د
ئیسماعیل ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكراتەوە ئەوەی خستوەتەڕوو "سه‌رجه‌م ڕزگارکراوەکان له ده‌وروبه‌ى ناوچه‌كانى پێكدادان دوور خراونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌شى
پێویستیان به چاره‌سه‌رى پزیشكى هه‌یه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت".
PM:05:41:23/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت