به‌وێنه... ئه‌ندامێكی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان سه‌ردانی فراكسیۆنی پارتی ده‌كات
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامێكی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "دیدارێكی دۆستانه‌مان هه‌بوو".
هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی كانوونی دووه‌می 2019 له په‌رله‌مان پێشوازی و دیدارێكی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ شۆڕش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌راندن و سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بوو.
هێمن هه‌ورامی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "له فراكسیۆنی پارتیمان له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانمان، پێشوازی و دیدارێكی دۆستانه‌مان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌راندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستان".
هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت: "وێڕای سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌یان، جه‌ختمان كرده‌وه كه فراكسیۆنی پارتی وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مان، خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی په‌رله‌مانییه له‌گه‌ڵ تێكڕای فراكسیۆنه به‌ڕێزه‌كانی دیكه به ئامانجی چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نه و به‌هێزتركردنی رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان".
له سه‌ره‌تای دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه له 2009دا هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا په‌یوه‌ندی و سه‌ردانی به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م ئاسته‌دا نه‌بووه.
PM:05:22:23/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت