به‌وێنه و ڤیدیۆ... خۆپیشاندانی جوتیاران له كۆمه‌ڵگای چڕه به‌رده‌وامه
وێستگه نیوز –
خۆپیشاندانی جوتیاران له كۆمه‌ڵگای چڕه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شێخان به‌رده‌وامه و رێگای نێوان هه‌ولێر- دهۆك داخراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی كانوونی دووه‌می 2019 به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره له‌نێوان جوتیاران و خاوه‌ن موڵك ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاوڵاتیانی كۆمه‌ڵگای چڕه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شێخان ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
خۆپیشاندان بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانیان گردبوونه‌وه‌ی و رێگای نێوان هه‌ولێر- دهۆكیان داخست و ده‌ستیان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه هه‌رچه‌نده هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن به ته‌قه بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر خۆپیشاندان تاوه‌كو به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان پێده‌ردێت.
جوتیاران ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، چه‌ندین جار چوونه‌ته لای به‌رپرسانی قه‌زای شێخان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، به‌ڵام تائێستا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
PM:05:02:23/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت