هۆشیار عەبدوڵا: مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لە بودجەدا جێگیرکراوە
دانیشتنی پەرلەمانی عیراق.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه له بودجه‌ی 2019 جێگیركراون و پێشبینی ده‌كرێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه بدرێت.
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كاتژمێر چواری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی كانوونی دووه‌می 2019، دواین داڕشتن بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراق ده‌كرێت.
وتیشی: "مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه له پڕۆژه یاساكه جێگیركراون، كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وتیش راده‌ستی به‌غدا نه‌كات، به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به تایبه‌ت 317 ملیار دیناره‌كه بنێرێت، هه‌روه‌ك چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌مان جێگیركردووه له‌وانه دابینكردنی بودجه بۆ چه‌ند پارێزگا‌و شارێكی هه‌رێم و دامه‌زراندنی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن و خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكراشیكرد، كاتژمێر حه‌وتی ئێواره كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019 به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌واوی یاساكه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
به درێژایی شه‌وی رابردوو، لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق بۆ ته‌واوكردنی راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019 و
یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆبوونه‌وه،
هه‌ردوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی هۆشیار عه‌بدوڵا و
جه‌مال كۆچه‌ر، كه دوو
په‌رله‌مانتاری كوردن بۆ وێستگه نیوز ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه مووچه‌ی
فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه هێڵی سووره‌و ده‌بێت به‌غدا به‌بێ هیچ مه‌رجێك
ره‌وانه‌ی بكات.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند، ئه‌وان ته‌ئكید له‌سه‌ر جێگیكردنی مووچه‌ی
فه‌رمانبه‌ران له پڕۆژه یاسای بودجه ده‌كه‌نه‌وه و تا ئه‌وه‌ش جێگیر
نه‌بێت، ئه‌وان ئیمزا له‌سه‌ر راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی ناكه‌ن و به‌لای
كوردیشه‌وه هێڵی سووره.
بەپێی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی دەبێ ساڵی 2019 حکومەتی ھەرێمی
کوردستان رۆژانە 250 ھەزار بەرمیل لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ھەناردە بکات
و، پشکی ھەرێمیش بە لە سەدا 12 پۆینت 67 لە پرۆژەکەدا دیاریکراوە.
PM:02:21:23/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت