برێكی زۆر جگه‌رو گۆشتی بێ مۆر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا
گۆشتە بێ مۆرەکە
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، له دوو مینی ماركێتی كه‌لاری كۆن زیاتر له 300 كیلۆ جگه‌ری به‌ستووی ئێرانی و توركی و له دوكانێكی قه‌سابیشدا 30 كیلۆ گۆشتی بێ مۆر و خراپ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه و له ناوبراون.
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لاره‌وه له دوو مینی ماركێت له سنووری گه‌ڕه‌كی كه‌لاری كۆن زیاتر له 300 كیلۆ جگه‌ری به‌ستوی ئێرانی و توركی ده‌ستیی به‌سه‌ردا گیراو هاوكات له دوكانێكی قه‌سابیدا 30 كیلۆ گۆشتی خراپ و بێ مۆر له‌ناوبرا".
راشیگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌وه به فه‌رمانی قایمقامی كه‌لار هه‌ردوو مینی ماركێته‌كه به غه‌رامه‌ی مادی و دوكانی كۆشت فرۆشه‌كه‌ش به داخستن بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ سزادران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین هاوكاری لیژنه‌كان بكه‌ن له هه‌ر حاڵه‌تێك نامۆ و نایاسایی و قه‌ده‌غه‌كراو ئاگاداری لیژنه‌كان بكه‌نه‌وه و خۆتان به دور بكرن له كڕینی گۆشتی بێ مۆر".
هــ. ر
AM:10:18:23/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت