مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له بودجه‌ی 2019 یه‌كلا ده‌كرێته‌وه
دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.. فۆتۆ ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019ی خسته سبه‌ینێ چوارشه‌ممه و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش ده‌ڵێت، ئه‌مشه‌و پشكی هه‌رێم و بودجه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: کورد داوادەکات پێشنیازی حکومەتی عیراق لە بودجە جێگیربکرێت، کە ناردنی مووچەی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان مەرجدار ناکات بە ناردنی نەوتەوە و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش كه دوێنی كۆبوونه‌وه‌یان كردووه هه‌مان بابه‌ت ئاماده‌كراوه.
وتیشی: "ھەرچەندە حکومەتی عیراق رازیبووە بەو پێشنیازە، بەڵام پەرلەمانتارانی شیعە و سوننە لە لیژنەی دارایی بەوە رازی نیین و دەڵێن، نابێت لە پەرلەمان ئەو پێشنیازە تێپەڕێنرێت، چونکە ھیچ گرەنتییەک نییە لەوبارەیەوە".
ئه‌وه‌شی باسكرد، ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر بودجه‌و پشكی هه‌رێم ده‌كه‌ن و یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه كه چاره‌نووسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چی به‌سه‌ر دێت.
بەپێی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی دەبێ ساڵی 2019 حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژانە 250 ھەزار بەرمیل لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ھەناردە بکات و، پشکی ھەرێمیش بە لە سەدا 12 پۆینت 67 لە پرۆژەکەدا دیاریکراوە.
PM:06:44:22/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 8272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت