كچانی عه‌ره‌ب وێنه‌كانیان به‌بێ ماكیاج بڵاوده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوزـ
كچانی میسر و كه‌نداوی عه‌ره‌ب وێنه‌كانی خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌بێ ماكیاج بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دێت كه له سوریا بۆ دوركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی ماكیاج رێكخرا.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی سوریا به‌ناوی " خلی البدر یطلع شهر – با جوانییه‌كه‌ت ماوه مانگێك ده‌ربكه‌وێت" رێكخرا و كچانی میسر و كه‌نداوی عه‌ره‌بیش به هاشتاگی "NoMakeUpChallenge - ته‌حه‌دای ماكیاج نه‌كردن"، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ده‌ستیانپێكرد و هەردوو هەڵمەتەکەش بۆ هۆشیارکردنەوەی خانمانە تا بایەخ بە پێستیان بدەن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی بی بی سی، نزیكه‌ی 2 هه‌زار جریوه له تویته‌ر بۆ ئه‌و هاشتاگه هاتووه كه زۆربه‌یان له میسر و ئیمارات و سعودیه‌وه بووه و زۆرێكیش له كچان بۆ به‌پیره‌وه‌چونی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته وێنه‌كانیان به‌بێ ماكیاج بڵاوكردوه‌ته‌وه تا له‌و رێگه‌یه‌وه ئاستی رۆشنبیرییی جوانیی سروشتی بڵاوبكه‌نه‌وه.
PM:05:03:22/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 10352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت