حه‌لبوسی: ده‌نگدان به‌ بودجه‌ و ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت له‌ كارنامه‌ی سبه‌ینێدایه‌

‌محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ په‌رله‌مان دانیشتنێكی دیكه‌ ساز ده‌كات و كارنامه‌كه‌شی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی و ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت له‌خۆده‌گرێت، وتیشی كه‌ له‌ دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوودا میوانداریی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كرێت.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی كانونی دووه‌می 2019 رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 23ی كانونی دووه‌م په‌له‌مان دانیشتنی ئاسایی خۆی ساز ده‌كات و تیایدا له‌ كارنامه‌ی په‌رله‌مانیشدا پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای گشتیی بودجه‌ و ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێنی عیراق هه‌یه‌.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئاشكراشیكرد بۆ دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، میوانداریی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی سه‌باره‌ت به‌ میواندارییه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كرد.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر به‌در زیادی، په‌رله‌مانتاری ئیتئلافی سائیرون به‌ سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در ئاشكرایكردبوو كه‌ پڕۆژه‌یاسی بودجه‌ی 2019 ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوودا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.


PM:04:09:22/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت