په‌رله‌مانی عیراق گفتوگۆی له‌سه‌ر تانه‌ی تایبه‌ت به ئه‌ندامێتیی هه‌ندێك په‌رله‌مانتار كرد
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانی عیراق ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان سازكرد و تیایدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌و تانانه كرد كه سه‌باره‌ت به ئه‌ندامێتیی هه‌ندێك په‌رله‌مانتار پێشكه‌ش كرابوون.
ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه 22ی كانونی دووه‌می 2019، په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنی ژماره 27ی به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بونی 168 په‌رله‌مانتار سازكرد.
كارنامه‌ی په‌رله‌مانی عیراق چه‌ند بابه‌تێكی له‌خۆگرتبوو، له‌وانه چاوخشاندنه‌وه به‌و تانانه‌ی كه سه‌باره‌ت به راستودروستیی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك به‌رزكرابونه‌وه.
هه‌رله دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانی عیراق گفتوگۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای كارگێڕیی دارایی كردووه، ئه‌مه جگه‌له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر و راپۆرتی لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌كان كردوه كه سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا پێشكه‌شكراوه.
PM:02:10:22/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت