وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌سه‌ر كارمه‌نده لێدراوه‌كه‌ی هاتوچۆ هاته‌ده‌نگ
کارمەندەکەی هاتوچۆی بەغدا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق فه‌رمانی به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان كرد كه له كارمه‌ندێكی پۆلیسی هاتوچۆی به‌غدایان دابوو.
پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كارمه‌ندێكی هاتوچۆی به‌غدا بڵاوكرایه‌وه كه خوێن به ده‌موچاویه‌وه‌یه و تیایدا ده‌ڵێت كه هێزه‌كانی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر و لێیانداوه.
كارمه‌نده‌كه ده‌ڵێت هێزه‌كه پله‌كه‌شیان له‌سه‌ر شانی بچڕاندوه، داواشی له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و به‌ڕٍێوه‌به‌ری هاتوچۆ كردوه له‌سه‌ری بێنه‌ده‌نگ و مافی بسه‌ننه‌وه.
دوای روداوه‌كه‌ش لیوا سه‌عد موعن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه مه‌حمود خه‌زعه‌لی، بریكاری پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تۆمه‌تباران كردوه كه له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمیی خۆیدا هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق راسیگه‌یاندوه كه چاودێریی باری ته‌ندروستیی كارمه‌نده‌كه‌ی هاتوچۆ ده‌كه‌ن و رێوشوێنی یاسایی پێویستیش برامبه‌ر تۆمه‌تباران ده‌گرنه‌به‌ر و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ روداوه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
PM:12:40:22/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 4776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت