سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی داڤوس ناكات

‌به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق داوای لێبوردنی بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ی داڤوس كردوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ كاره‌كانی له‌ سویسرا ده‌ستپێده‌كات.

لوقمان فه‌یلی، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌رهه‌م ساڵح هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی له‌ كۆنگره‌ی داڤوسی ئابوری بۆ هه‌ستیاریی بارودۆخی عیراق و ناوچه‌كه‌ گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌، هاوكات هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ كۆنگره‌كه‌ خواستوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی كانونی دووه‌می 2019 كۆنگره‌ی ئابوریی داڤوس له‌ سویسرا ده‌ستپێده‌كات و تا 25ی كانونی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ كۆنگره‌كه‌دا باس له‌ كێشه‌ی كه‌شوهه‌وا و سیستبونی ئابوریی جیهان و شۆڕشی چواره‌می پیشه‌سازی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كرێت.

كۆنگره‌كه‌ی ئه‌مساڵ به‌بێ سه‌ركرده‌ و سیاسه‌تمه‌تداره‌ دیاره‌كانی جیهان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، له‌وانه‌ سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا و روسیا و فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا.


PM:12:16:22/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت