كوڕی دامه‌زێنه‌ری تاڵیبان له بارودۆخێكی گوماناویدا كوژرا
ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان
وێستگه نیوز ـ
كوڕی مه‌لا عومه‌ر دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و سه‌رۆكی رۆحی بزووتنه‌وه‌كه له بارودۆخێكی گوماناویدا كوژرا.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی "ئیرنا" له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه مه‌لا یه‌عقوب كوڕی مه‌لا عومه‌ر دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و سه‌رۆكی رۆحی بزووتنه‌وه‌كه له بارودۆخێكی گوماناویدا له پاكستان كوژرا.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه مه‌لا یه‌عقوب له ناوچه‌ی پیشاوه‌ری پاكستانی نزیك له سنوور له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان كوژراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سه‌ره‌تا مه‌لا یه‌عقوب برینداربووه و دواتر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كانی تر جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه گروپێكی چه‌كدار مه‌لا یه‌عقوب-یان رفاندووه و له كاتێكی دواتردا كوشتوویانه.
تا ئێستاش هیچ لێدوانێكی ره‌سمی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی تاڵیبانی ئه‌فغانستان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه نه‌دراوه.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی سیاسی سوننی چه‌كداره و نه‌یاره‌كانی به توندڕه‌و وه‌سفی ده‌كه‌ن و سه‌ركرده‌كانی پێیانوایه كه شه‌ریعه‌تی ئیسلامی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
له ساڵی 1994 بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دامه‌زرا و ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی ئه‌فغانستاندا گرت و له 27ی ئه‌یلولی 1996دا شاری كابوڵی پایته‌ختی خسته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیه‌وه و ئیماره‌تی ئیسلامی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند.
سه‌رچاوه: ئینته‌رفاكس
AM:11:20:22/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 4220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت